نزیکەی نۆ هەزار گیانلدەستدان

نەتەوەیەکگرتووەکان 2024ـی وەک کوشندەترین ساڵ بۆ کۆچبەران دیاریی کرد

964+

ژووری هەواڵ

بەگوێرەی ئامارێکی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ساڵی رابردوودا نزیکەی نۆ هەزار کۆچبەر لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە، رێکخراوەکە 2024 بە کوشندەترین ساڵ بۆ کۆچبەران مەزەندە دەکات.

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سەربە نەتەوەيەکگرتووەکان، رایگەیاند، بەراورد بە ساڵانی پێشتر ژمارەی گیانلەدەستدانی کۆچبەران لە ساڵی 2024 ئاستی پێوانەیی تۆمارکردووە و گەیشتووەتە هەشت هەزار و 938 گیانلەدەستدان.

رێکخراوەکە دەڵێت، ژمارەیەکی زۆر لەو کۆچبەرانەی کە گیانیان لەدەستداوە تۆمارنەکراون، هەربۆیە پێدەچێت ژمارەی راستەقینەی مردن و بێسەروشوێنبوونیان زۆر زیاتر بێت.

لەنێو ئەو کۆچبەرانەی کە گیانیان لەدەستداوە، زۆربەیان ئاسیایین کە ژمارەیان دوو هەزار و 778 کەس بووە، دوای ئەويش ئەفريقی بوون کە دوو هەزار و 242 کۆچبەر گيانيان لەدەستداوە.

بەراورد بە ساڵی 2023، ژمارەی گیانلەدەستدانی کۆچبەران لە 2024ـدا، نزیکەی 300 کەس زیادیکردووە، ئەمە بەگوێرەی ئاماری هەمان رێکخراو.

ئوگۆچی دانیێڵز، جێگری بەڕێوەبەری رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچبەران دەڵێت، دەبێت لە سەرانسەری جیهاندا رێگری بکرێت لە زیادبوونی ژمارەی مردنی کۆچبەران و ئەو ژمارە زۆرەی گیانلەدەستدان قبوڵکراو نییە.

سودانی و ستارمەر لەسەر دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی نایاس...

سودانی و ستارمەر لەسەر دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی رێککەوتن