شەوانە بازاڕییەکەی کەلار

70 ھەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی مارینا یان کرد

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

شەوی هەینی، وە پێنجەم و کۆتا شەوی فێستیڤاڵی شەوانی رەمەزانی مارینا بوو، زیاتر لە 70 ھەزار ھاوڵاتی شەوانە سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردووە.

محەمەد شێخ عەزیز، وتەبێژی فێستیڤاڵەکە بە 964ى وت، لە فێستیڤاڵەدا ھەلی کار بۆ ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان رێکخرا، کە نزیکەی 450 ھەلی کار بووە، له رێگەی 110 کەپر، کە لەلایەن کۆمپانیا و خاوەنکارەکانەوە بەکرێ گیرابوون.

ئامانجمان لەم فێستیڤاڵە ئەوەبوو، کە جوڵەیەکی بازرگانی بخەینە ناو بازاڕی کەلارەوە و ھەروەھا ھاوڵاتیانیش شەوان بێن کەشێکی ئارام بەسەرببەن، محەمەد شێخ عەزیز وای وت.

ئەو خاوەنکارانەی بەشداریان لە فێستیڤاڵەدا کردبوو، جگە لە کەلار، لە ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان و رۆژھەڵاتی کوردستانیشەوە ھاتبوون، محەمەد شێخ عەزیز وتی، نزیکەی 110 ملیۆن دینار شتومەک فرۆشراوە لە ماوەی پێنج شەوی فێستیڤاڵەکە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بەرەو جەژن دەڕۆین و بازاڕی کەلار شەوان چاوەڕێی کڕیارە

بەرەو جەژن دەڕۆین و بازاڕی کەلار شەوان چاوەڕێی کڕیارە