ئەمشەو لە ناوچە شاخاوییەکان بەفرە

زۆرترین بارانى 12 کاتژمێرى رابردوو لە دەربەندیخان باریوە

964+

وریا فەتاح

زۆرترین بارانى 12 کاتژمێرى رابردوو لە دەربەندیخان باریوە و لە سلێمانى و هەڵەبجە و خانەقینیش بارانێکى باش باریوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەمشەو بەفرە.

کەشناسى هەرێم، بڕى بارانبارینى 12 کاتژمێرى رابردووى بڵاوکردەوە کە تێیدا زۆرترینى لە دەربەندیخان بووە و کەمترینیشى لە چەمچەماڵ بووە.

بڕى بارانبارینى بارانبارین لە کاتژمێر 9ـى بەیانى بۆ 9ـى شەو بەم شێوەیە بووە:

سلێمانى 3.4 ملیمەتر

چەمچەماڵ 0.1 ملیمەتر

هەڵەبجە 4.2 ملیمەتر

بازیان 2.8 ملیمەتر

دەربەندیخان 10.0 ملیمەتر

هەڵشۆ 2.2 ملیمەتر

کەلار 0.8 ملیمەتر

سۆران 0.6 ملیمەتر

حاجى ئۆمەران 4.4 ملیمەتر

کەرکووک 0.6 ملیمەتر

خاتەقین 4.0 ملیمەتر

وەک ئەوەى کەشناسى پێشبینى کردووە، ئەم شەو ئاسمانى ناوچە شاخاوییەکانى باکور و باکورى رۆژهەڵاتى هەرێم هەورى تەواو دەبێت لە گەڵ بارینى بەفر لە سەر لوتکەى شاخە بەرزەکانى ئەو ناوچانەو ئەگەری بارینى نمە بارانێکى کەم لە قەزا و ناحیەکانى نزیک لە وناوچانە.

بەقسەى کەشناسى بێت لەبەر باران لە هەندێ شوێن ئاگرى نەو�...

بەقسەى کەشناسى بێت لەبەر باران لە هەندێ شوێن ئاگرى نەورۆز ناکرێتەوە