جموجۆڵیان زیادی كردووە

دوو چەكداری داع*ش* دەستگیر كران

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

فەرماندەیی هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا، دەستگیرکردنی دوو چەكداری لە پارێزگای سەڵاحەدین راگەیاند.

فەرماندەییەکە ئەمڕۆ هەینی 21.3.2025 لە راگەیاندراوێنكدا ئاماژەی بەوەکردووە، “فەوجەی سێیەمی لیوای سێی فەرماندەیی فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە وەزارەتی ناوخۆ، توانیان دوو تیرۆریستی داع*ش* لە گوندی غامس لە رۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیر بکەن”.

هەروەها دەڵێن، “ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی هەواڵگری وەڵامدانەوەی خێرا ئەنجامدراوە، تیرۆرستانەکان رادەستی دەسەڵاتە لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون”.

جموجۆڵەكانی داعش لەم ماوەیەدا لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین و قەزای خورماتوو زیادی كردووە و رۆژی 19ی ئەم مانگەش ژمارەیەک چەکدار لە سنووری گوندی قوڕی چای لە نێوان خورماتوو و کفری، ھێرشیان کردە سەر لیوای 88ـی فەوجی دووی سوپای عێراق و رووبەڕووبوونەوە روویداوە، هەروەها چەكدارێكی داعش خۆی تەقاندەوە.

"داعش چەكی نوێی دەستكەوتووە و خۆی رێكخستووەتەوە"