لە شاخی پیرەمەگرون دەیهێنێتە خوارەوە

هەلیکۆپتەرێکی دژەتیرۆر هەلیکۆپتەرێکی هاتۆچۆی هەولێر دەگوازێتەوە

964+

شۆڕش قادری

هەلیکۆپتەرێکی دژە تیرۆری یەکێتی، هەلیکۆپتەرێکی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لە شاخی پیرەمەگرون رزگار دەکات و دەیگوازێتەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر (CTG) لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، “پاش ئەوەی ڕۆژی 17ـی مانگ هەلیکۆپتەرێکی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر لە بەرزترین خاڵی شاخی پیرەمەگرون لە سنووری پارێزگای سلێمانی کێشەی تەکنیکی بۆ دروستدەبێت و دەکەوێتە ناو چاڵێکی بەفرەوە، دوای ئەوەی لەلایەن تیمەکانەوە گەڕان و پشکنین ئەنجامدرا و نەتوانرا شوێنی سەرنشین و هێلیکۆپتەرەکە دیاریبکرێت، سەرەنجام پاش ئاگادارکردنەوەمان، تیمی فڕۆکەوانیی تایبەتیی دژەتیرۆر لە ماوەیەکی کەمدا لە هەمان شەودا توانیان شوێنی هێلیکۆپتەرەکە دەستنیشان بکەن و سەرنشینەکانی رزگار بکەن.”

ئاماژە بەوەشکراوە کە رۆژی دواتر واتە 18.3.2025 تیمەکانی دژە تیرۆری یەکێتی، بەشێوەیەکی پرۆفێشناڵ و سەلامەت لە ئەرکێکی سەختدا توانیویانە، هێلیکۆپتەرەکە لە شاخی پیرەمەگرونەوە بگوازنەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.

له‌ شاخی پیره‌مه‌گرون شوێنى ئاوخواردنه‌وه‌ بۆ ئاژه...

له‌ شاخی پیره‌مه‌گرون شوێنى ئاوخواردنه‌وه‌ بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان دروستكرا