لە شارباژێر

هاوڵاتییەک 12 سەر بزنە کێوی لێ ون بووە و بەدوایاندا دەگەڕێت

964+

شۆڕش قادری

لە گوندی قەشانـی نزیک قەزای ماوەت لە شارباژێر، هاوڵاتییەک 12 سەر بزنە کێوی لێ ون بوون و بەدوایاندا دەگەڕێت.

هەڵمەت قادر خاوەنی ئاژەڵەکان بە 964ـی وت، “پێشتر دوو سەر بزنە کێویم بوو کە هەمیشە بەڕەڵابوون و بەدەوری ماڵ و مەڕوماڵاتەکەی خۆمانەوە بوون، دواتر زاووزێیان کردووە و بوون بە 13 سەر کە زیاتریش بوون و بەشێکیان فەوتاون، چەند رۆژ لەمەوبەر لەناو سروشت شوانێک دەنگیداون، کە پێدەچێت تەقەی لێکردبێتن و ترسابن، لەوکاتەوە بزربوون و دیار نەماون”.

ئاماژەی بەوەش کرد، یەکێک لە بزنە کێوییەکان دۆزراوەتەوە، 12 دانەکەی دیکە تا ئێستا کەس نازانێ لە کوێن و بەدوایاندا دەگەڕێن.

هەڵمەت قادر وتیشی، پۆلیسی دارستان و ژینگەیان لەو بابەتە ئاگادار کردووەتەوە.

سەبارەت بە ماڵیکردنی ئاژەڵە کێوییەکان، هێمن کەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی وت، “ئاژەڵی کێویی خۆمان ماڵی ناکرێت و زۆربەی ئەو ئاژەڵانە لە دەرەوەی وڵات دەهێنرێنە کوردستان و ماڵیی دەکرێن، ئەگەرنا ماڵیکردنی ئاژەڵە کێوییەکانی کەژوکێوی کوردستان، بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و رێگەپێدراو نییە”.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی بۆ پاراستنی بزنە کێوییەکان شە...

پۆلیسی دارستانی سلێمانی بۆ پاراستنی بزنە کێوییەکان شەو و رۆژ ئێشکگرە

چوار کەس دوو بزنە کێوییان راوکرد؛ فریای خواردنیان نەکە...

چوار کەس دوو بزنە کێوییان راوکرد؛ فریای خواردنیان نەکەوتن و دەستگیر کران