"خانمانی هەڵەبجە بە هۆی لێهاتوویی خۆیان پۆستیان وەرگرتووە"

نوخشە ناسیح یەکەم ژنە لەسەر ئاستی هەرێم وەک پارێزگار دەستبەکار بوو

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

ئەمڕۆ 20.3.2025 لە دیوانی پارێزگا، لە مەراسیمێکدا نوخشە ناسیح وەک یەکەم ژن لە پارێزگای هەڵەبجە، و هەرێمی کوردستان وەک پارێزگار دەستبەکاربوو.

دەربارەی دەستبەکاربوونی نوخشە ناسیح، بە 964ی وت “دوای درووستبوونی بۆشایی یاسایی لە پارێزگای هەڵەبجە و بە هۆی خانەنشینبوونی ئازاد توفیق، پارێزگاری پێشوو، دوێنێ لەلایەن وەزیری ناوخۆ فەرمانی دەستبەکاربوونیان وەک پارێزگار بۆ من دەرکرد، و ئەمڕۆش بە خۆشحاڵیەوە من دەستبەکاربووم، و هەر ئەمڕۆش دەستمکردووە بە رایی کردنی کاروباری هاوڵاتیان”.

دەربارەی ئەو هەستەی کە یەکەم ژنە پۆستی پارێزگار وەربگرێت، نوخشە ناسیح وتی “هەرچەندە شتێکی نوێ نییە بۆ پارێزگای هەڵەبجە، بەڵام هەستێکی خۆشە، و لە هەمووش خۆشتر ئەوەیە ئەو خانمانەی کە پۆستیان هەیە لە پارێزگاکەدا، بەهۆی لێهاتوویی خۆیان پۆستەکانیان وەرگرتووە”.

وەرگرتنی پۆستی پارێزگار لەلایەن نوخشە ناسیحەوە دوای ئەوە دێت کە لە 31.1.2025 پارێزگاری پێشووی هەڵەبجە خانەنشین بوو، بەڵام بۆ ئەوەی بۆشایی یاسایی و ئیداری درووست نەبێت، ئازاد تۆفیق بەردەوام بوو لەسەر پۆستەکەی هەتا دوێنێ وەزارەتی ناوخۆ فەرمانی بۆ نوخشە ناسیح وەک پارێزگاری بە وەکالەت دەرکرد.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

یەكەم ژنە پارێزگار لە هەرێمی كوردستان بە فەرمی دەستبەك...

یەكەم ژنە پارێزگار لە هەرێمی كوردستان بە فەرمی دەستبەكار بوو

قایمقامی ھەڵەبجە باس لە ھۆکاری لەبەرنەکردنی جلی کوردی ...

قایمقامی ھەڵەبجە باس لە ھۆکاری لەبەرنەکردنی جلی کوردی لە رۆژی ئاڵادا دەکات

قایمقامی هەڵەبجە بۆ 964: ئاگادارنین 16.3 کرابێتە پشووی فەر...

قایمقامی هەڵەبجە بۆ 964: ئاگادارنین 16.3 کرابێتە پشووی فەرمی