دیمه‌نێكا كاتى سه‌ردانى به‌شه‌كانى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان بۆ ناو كێڵگه گه‌نمه زه‌ردبووه‌كان... وێنه: كشتو‌كاڵى گه‌رمیان.
هۆكاره‌كانى ده‌ستكه‌وتووه
كشتو‌كاڵى گه‌رمیان به‌دواداچوون بۆ زه‌ردبوونى به‌شێك له گه‌نمى چێندراو ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى گه‌رمیان به‌دواداچوون بۆ زه‌ردبوونى به‌شێك له گه‌نمى چێندراو له سنوورى دوو ناحیه ده‌كات و هۆكاره‌كانیشى ده‌ستكه‌وتووه كه یه‌كێك له‌مانه گۆڕانکاری کەشوهەوایه.
هەردوو بەشی پاراستنی رووەک و رێنمایی کشتوکاڵی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشته‌كاڵى گه‌رمیان سەردانی مەیدانیان بۆ بەشێک لە کێڵگەکانی گەنم لەسنوری ناحیه‌كانى پێباز و مەیدان كرد و پشکنین و بەدواداچوونیان ئه‌نجامدا.
له پاش گفتوگۆکردن لەگەڵ جوتیاران و پشکنینی كلێڵگەکانیان و دیراسەكردنی ئه‌م حاڵەتە لە هەندێ سەرچاوه‌ی زانستیدا، هۆکارەکانیان بۆ ئاشكرا بوو له‌وانه‌ش گۆڕانکاری کەشوهەوا لە ئەمساڵدا هۆکاری سەرەکی بووه بۆ زەردبوونی و زیان گەیاندن بە کێڵگەکانی گەنم .
ئەو کێڵگانەی بە ووشکە وەرد داچێندرابوون زۆرترین زیانیان بەرکەوتوە.
ئەو گەنمانەی لە سەرەتایی مانگی 11 داچێندرابوون و زووتر پێگەیشتبوون، زیاتر کاریگەری ئەم گۆڕانکاریەی کەشوهەوا بەدیدەکرێت لەو کێڵگانەدا و قەدی گەنمەکەش کاریگەری زیاتری لەسەر دروست بووە، کە دەبێتە زیانگەیاندن بە بەرهەمی ئەو کێڵگانە.
جۆری گەنمه‌كه‌ش بۆ چاندنى هۆكارێكه له زه‌ردبوونى گه‌نمه داچێندراوه‌كان.