ترەمپ بەڵێنەکەی بردەسەر

کوژرانی کێنێدی.. بەڵگەنامەکان گومانەکانیان لەسەر دەزگای هەواڵگری ئەمریکا زیادکرد

964+

ژووری هەواڵ

دواجار دۆناڵد ترەمپ بەڵێنەکەی بردە سەرو رازی بوو لەسەر ئەوەی هەموو بەڵگەنامە نهێنییەکانی پەیوەست بەکوشتنی جۆن کێنێدی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا ئاشکرا بکرێت، دوای 62 ساڵ ئیتر هەموو شتێک لەسەر ئەو رووداوە ئاشکرا دەبێت.

ساڵی 1963 کاتێک جۆن کێنێدی سەرۆکی ئەو دەمەی ئەمریکا لە ویلایەتی تەکساس بوو، نیشانەشکێنێک دوو فیشەکی پێوەناو کوشتی، لەو کاتەوە گومان لەسەر ئەو رووداوە هەیەو کەسانێک هەن پێیان وابوو دەزگای هەواڵگری ئەمریکا CIA دەستی هەبووە لەم مەسەلەیەدا، چونکە بە ماوەیەکی کەم دوای دەستگیرکردنی بکوژەکە کوژرایەوەو دۆخی نهێنی خرانە سەر بەڵگەنامەکان.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی بانگەشە بەڵێنیدا زۆر مەلەفی نهێنی و شاراوە ئاشکرا بکات، لەوانە مەلەفەکەی کێنێدی و مارت لۆسەر کینگ و رۆبەرت کێنێدی، ئەوا دەستی کرد بە بەجێهێنانی بەڵێنەکەی.

ئەو بەڵگەنامانەی ترەمپ رازی بووە ئاشکرایان بکات 80 هەزار دانەن، ئەوەی ئەمڕۆ بەشی یەکەمیانە.

لەم بەڵگەنامانەدا چەند سەرەداوێکی نوێ ئاشکرا بوون کە ئەمانە دیارترینیانن:
– ئەو بۆچوونە بەهێزتر بوو کە گوایە گروپێکی سی ئای ئەی لە پشتی تیرۆرکردنەکەوە بوون یان ئاگاداربوون ،ئەفسەرێکی هەواڵگری سەبازی بەناوی (Gary Underhill) ئەم زانیارییەی بۆ یەکەمجار لە 1967 بڵاوکردوەتەوە، بەڵام پاش شەش مانگ بە شێوەیەکی گوماناوی لەشوقەکەی خۆی بە فیشەک کوژراو، وتیان گوایە خۆی کوشتووە.
– تەقەکەرەکە (Lee Harvey Oswald) کەسێکی ئەمریکی بوو، ساڵی 1959 بۆ 1962 چووتە یەکێتی سۆڤێتی جاران، دوای گەڕانەوەی کێنێدی کوشتووە، هەرچەندە هیچ بەڵگەیەک نییە کە دەزگای هەواڵگری سۆڤێتی دەستی لەو مەسەلەیەدا هەبووبێت، بەڵام گومانە بەهێزەکان چووەوە سەر سی ئای ئەی بەوەی ویستوویانە ئۆباڵەکەی بخەنە ملی سۆڤێت، پاش ساڵێک بکوژەکە کوژرایەوە.
– دەزگای هەواڵگری ئوستورالی وتوویەتی ئەو سەردەمە پەیوەندی زۆریان بۆ هاتووە کە گوایە رووسەکان پارەیان داوە بە بکوژەکە، بەڵام ئوستورالییەکان گومانیان وابووە ئەوە دەزگای هەواڵگری ئەمریکییە ئەو پەیوەندییانە رێک دەخات.

بابەتەکە لەوە قوڵترە تێی گەیشتووین.. ترەمپ ناوەوەی ئە�...

بابەتەکە لەوە قوڵترە تێی گەیشتووین.. ترەمپ ناوەوەی ئەمریکا هەڵدەتەکێنێت