ساتی دەستبەسەرداگرتنی بەشێک لە خواردنەکان. فۆتۆ: قایمقامیەتی رانیە
چەند دوکانێک دادەخرێن
لە گەڕانێکدا 200 کیلۆ خواردنی نەشیاو دەستی بەسەرداگیرا
964+
ژووری هەواڵ
لە گەڕانێکدا بۆ نێو بازاڕی حاجیاوا، لیژنەکانی قایمقامیەتی رانیە دەستیانگرت بەسەر نزیکەی 200 کیلۆ خواردنی خراپبوو.
کارزان سلێمان سەرپەرشتیاری لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیە بە 964ـی وت، بەشێک لەو خواردنانە لەلایەن دەستگێڕەکانەوە براوەتە بازاڕی حاجیاوا و چەند دوکانێکیش لەسەر فرۆشتنی ئەو خواردنە خراپبووانە بە داخستن سزا دەدرێن.
ئەو خواردنانە دەستیان بەسەرداگیراوە پێکهاتوون لە سەوزە و میوە و خورما، دوکاندار و دەسگێڕەکان دەیانویست بەسەر هاونیشتمانیاندا ساغیانبکەنەوە.
بە وتەی سەرپەرشتیاری لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیە، بەشێک لە خواردنەکان کەڕوو لێیداون و تەندروست نین بۆ خواردن.