بینەری ئەم ئەڵقە تازەیەی فانۆس بن
کەلار بی بە شار و خەڵاتەکەشی بردەوە
964+
ژووری هەواڵ
چاوان بەم شەوی رەمەزانە بە شەقام و بازاڕەکانی هەولێرەوەیە و واز لەو خەڵکە ناهێنێ پرسیاریان لیدەکات و خەڵاتییان پێدەبەخشێ.
جا گەنجێکی کەلاری راگرتووە و خەریکە بە هەردووکیان سینییەک چایش قڵپ بکەنەوە لەو گێرمە و کێشەیەی پرسیار و وەڵامە، بەڵام گەنجە کەلارییەکە زرنگ و وریایە و خەڵاتەکەش دەباتەوە.
هەر بەوە ناوەستێ چاوان بە دەم پرسیارەوە دەستێک دۆمینەش دەباتەوە.
ئەمانە و یەک دنیا قسەی خۆشی تریش لە بەرنامەی فانۆسی 964 لە شەوانی رەمەزان ببینن.