لە کڕین نایەت

زێڕ گەیشتە ئاستێکى خەیاڵى لە حەوت رۆژدا مسقاڵى 25 هەزارى چووەتەسەر

964+

وریا فەتاح

جارێکى دیکە، زێڕ ئاستێکى خەیاڵى پیشاندا و ئەمڕۆ یەک ئۆنسەى بۆ 3040 دۆلار بەرز بووەوە، بەمەش هەر مسقاڵێکى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم لەماوەى یەک هەفتەدا 25 دۆلار چووەتەسەر.

 لە ماوەى یەک هەفتەدا هەر ئۆنسەیەکى زێڕ 131 دۆلارى چووەتەسەر و هەر مسقاڵێک زێڕ 25 هەزار دینار بەرز بووەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخى یەک ئۆنسەى زێڕ لە بازاڕى جیهانیدا بۆ 3040 دۆلار بەرز بووەتەوە، چوارشەممەى هەفتەى رابردوو بە 2909 دۆلار بوو.

چوارشەممەى رابردوو نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بەم شێوەیە بوو:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 700 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 642 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 613 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 525 هەزار دینارە.

بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 19.3.2025، نرخى هەر مسقاڵێکى زێڕ لە بازاڕ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 725 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 665 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 635 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 545 هەزار دینارە.

نرخى زێڕ لە ئاستێکى بەرزدا جێگیرە

نرخى زێڕ لە ئاستێکى بەرزدا جێگیرە