خێرایى با زیاد دەکات

باران دەبارێت و هەورەتریشقەى لەگەڵ دەبێت

964+

وریا فەتاح

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، ئەمڕۆ باران دەبارێت و هەورەتریشقەى لەگەڵ دەبێت، بەڵام خێرایى با زیاد دەکات، سبەینێش پێشبینى کراوە ئاگرى نەورۆز و باران تێکەڵاوى یەکترى بن.

بەشى پێشبینى لە کەشناسى هەرێم، رایگەیاندووە، بۆ ئەمڕۆ ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە ئەنجامی کاریگەری درێژبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆیەک بۆ سەر هەرێم ئەگەری باران بارین و هەورە تریشقە هەیە لەگەڵ زیاد بوونی خێرای با بۆ سەرووی 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

پێشبینى کردووە، لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و قەزاو ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکان باران ببارێت لە کاتە جیاجیاکاندا.

لەبارەى سەنتەرى پارێزگاکانیشەوە دەڵێت، ئەگەری پروشکە باران هەیە، بەڵام لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان ئاستی دابارینی مامناوەندو لێزمە باران دەبێت .

سبەینێ کە لە زۆربەى ناوچەکانى کوردستان سەرلەئێوارە ئاگر دەکرێتەوە و هاوڵاتیان ئاهەنگى نەورۆز دەگێڕن، بە پێشبینییەکانى کەشناسى بێت، باران تێکەڵاوى ئاگرى نەورۆز دەبێت.

کەشناسى پێشبینى کردووە، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان هەوری تەواو و لە هەندێ ناوچەش نیمچە هەور بێت، لەگەڵ بوونى نمەبارانى پچڕ پچڕ لە سەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەشێک لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان، بەڵام لە دهۆک وەزعى بارانبارینەکە باشتر دەبێت.

پێشبینیشکراوە لەماوەى ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانى گەرما بە نزیکەى 5 پلەى سێلیزى داببەزن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ پێنجشەممە:

هەولێر :22 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 20 پلەی سیلیزی

دهۆک : 21 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی

سۆران : 19 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 15 پلەی سیلیزی

گەرمیان :26 پلەی سیلیزی

ئاگرى نەورۆز بە بارانەوە دەبێت

ئاگرى نەورۆز بە بارانەوە دەبێت