داشکاندنى پارەى سەرپێچى هاتوچۆ و چارەنوسى فەرمانبەرانى گرێبەست

حکومەتى هەرێم کۆدەبێتەوە و بڕیارى زۆر گرنگ دەدات

964+

وریا فەتاج

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم کۆبوونەوەى ئاسایى خۆى ئەنجام دەدات و سێ تەوەرى گرنگى کۆبوونەوەکەش بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت.

تەوەرى کۆبوونەوەکانى ئەمڕۆ:

لە بڕگەی یەكەمدا، پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ درێژكردنەوەی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە داشكاندنی رێژەی (20%)ـی سەرپێچیی هاتوچۆ بۆ ماوەی 6 مانگی دیكە (لە 2025/1/1 تا 2025/6/30) تاووتوێ دەكرێ.

لە بڕگەی دووەمدا یەكلاییكردنەوەی كێشەی دامەزراوان لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم بە هەمیشەیی و گرێبەست، كە لە رێكەوتی 2024/7/1 ـەوە مووچەیان لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری بەهۆی جێگیرنەبوونی میلاكی مانگی تەمووز لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە بۆ نەبەستراوە، تاووتوێ دەكرێ.

لە بڕگەی سێیەمدا بابەتی دەرچوانی ساڵی 2024 ی كۆلێژی پزیشكیی گشتیی زانكۆ حكومییەكان بە گوێرەی پێشنیارە هاتووەكان لە نووسراوی وەزارەتی تەندروستی بە ژمارە (30689) لە 2025/12/5 تاووتوێ دەكرێ.

ئەنجومەنى وەزیران کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنى وەزیران کۆدەبێتەوە