ئەمڕۆ

22 ساڵ بەسەر پڕۆسەى ئازادی دا تێدەپەڕێت

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ 22 ساڵ بەسەر دەستپێکى پڕۆسەى ئازادى عێراقدا تێدەپەڕێت کە تێیدا رژێمى بەعس رووخا و سیستمێکى نوێى سیاسى لە عێراق جێگیرکرا و کۆتایى بە سەدام حوسێن هێنا.

پڕۆسەى ئازادى عێراق، ئۆپەراسیۆنێکى گەورەى سەربازى بوو کە بەسەرکردایەتى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا و هاوکارى هێزە هاوپەیمانەکان بەتایبەت بەریتانیا ئەنجامدرا، کە تێێدا کۆتایى بە یەکێک لە دیکتاتۆرەکانى ناوچەکە هێنا.

هێرشەکان لە 19.3.2023، دەستیان پێکرد و تا مانگى نیسان بەردەوام بوو و کە بە رووخاندنى دەسەڵاتى بەعس، کۆتایى هات.

بەپێى ئامارەکان، لە پڕۆسەى ئازادى عیراقدا کە لە 2003 ئەنجامدرا، 7 هەزار و 300 هاوڵاتى مەدەنى عێراق کوژران، لە بەرامبەردا هەشت هەزار سەربازى هاوپەیمانان کوژران کە 4500 سەربازیان ئەمەریکى بوون.

رۆژمێرى پڕۆسەى ئازادى عێراق:

19.3.2003 یەکەم بۆردوومانى ئاسمانى بۆسەر عێراق دەستیپێکرد.

25.3.2003، هێزەکانى مارێنزى ئەمەریکى گەیشتنە شارى ناسرییەى ناوەندى پارێزگاى زیقار.

31.3.2003، رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆ لەنێوان ھێزە ئەمەریکا و ھێزەکانی گاردی کۆماری عێراق لە نزیک شاری کەربەلا روویدا.

2ـى نیسانى 2003، هێزى هاوپەیمانان بەرەو بەغدا پێشڕەویان کرد.

4ـى نیسانى 2003، ھێزەکانی ئەمەریکا دەستیان بەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەدام دا گرت.

7ـى نیسانى 2003، هێزەکانى ئەمەریکا گەیشتنە ناوەڕاستى بەغدا.

9ـى نیسانى 2003، هێزەکان چوونە ناو شارى سەدام لە باکورى بەغدا، هەر ئەو رۆژە پەیکەرى بڕۆنزى سەدام لەلایەن هاوڵاتیانەوە روخێنرا، بەمەش دەسەڵاتى حیزبى بەعس لە عێراق رووخا.

رۆژەکانى دواتر بەشێوەیەک بوون، شار و ناوچەکانى عێراق وەک پولى دۆمینە یەک بەدواى یەک دەکەوتن، تا رۆژى 14ـى نیسانى ئەو ساڵە، تکریتى ناوەندى پارێزگاى سەڵاحەدین کەوتە ژێر کۆنترۆڵى هێزەکانى ئەمەریکا.

1ـى 5ـى 2003، جۆرج بۆش کۆتایى دەسەڵاتى سەدام حوسێن و کۆتایى جەنگى عێراقى راگەیاند.

لە 30ـى کانوونى یەکەمى 2006، سەدام حوسێن سزاى لەسێدارەدانى بەسەردا سەپێنرا.

21 ساڵ بەسەر

21 ساڵ بەسەر "علوج"ـەکەدا تێدەپەڕێت