پێشتر نه‌بووه و له شارەکان بۆیان ده‌كرا
نه‌خۆشخانه‌ى گشتى خورماتوو ده‌بێته خاوه‌ن به‌شی نه‌شته‌رگه‌رى
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
له ئه‌مڕۆوه بەشی نەشتەرگەری گشتی لە خورماتوو ده‌کرێتەوە، زۆربه‌ى به‌شه‌كان ده‌گرێته‌وه ته‌نیا نه‌شته‌رگه‌رى مێشك نه‌بێت، به‌مه‌ش نه‌خۆشانى ئەو قەزایە بۆ له‌مه‌ودوا ناچنه شاره‌كانى دیكه.
محەمەد جومعە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو بە964ـی وت، ساڵانێکە نەخۆشخانەکەیان بەدەست نەبونی بەشی نەشتەرگەرییەوە دەناڵێنێت و دواجار ئەمڕۆ ئەو بەشە دەکرێتەوە کە پێکدێت لەسەرجەم بەشەکانی نەشتەرگەری جگە لەنەشتەرگەری مێشک.
وتیشی،”به كردنه‌وه‌ى ئەم بەشە بەرووی نەخۆشاندا چیتر پێویست ناکات خەڵکی قەزاکە بۆ نەشتەرگەری روو لەشارەکانی دیكه بکەن و هەر لەنێو نەخۆشخانەکەیان پێشوازی لەو کەسانە دەکرێت کە پێویستیان بە نەشتەرکەریە”.
لە سنووری قەزای دوزخورماتوو نەخۆشخانەیەکی گشتی و چوار مەڵبەندی تەندروستی و 26 بنکەی تەندروستی و یەکەیەکی چاودێری هەیە، به‌ڵام له‌هیچ یه‌كێك له ناوه‌ندانه به‌شی نه‌شته‌رگه‌ریی نه‌بووه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن