گیانی بە خزم  و دراوسێیە

نزیکەی بیست ساڵە مۆبایل چاک دەکاتەوە و خۆی مۆبایلی نییە

964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

وەستا فەرهادی مۆبایل، ناوێکی دیاری ناو بازاڕی مۆبایل فرۆشانە لە هەولێر وەرشەی هەیە و نزیکەی بیست ساڵە کاری چاککردنەوەی مۆبایل دەکات، لە حاڵێکدا خۆی مۆبایلی نییە.

وەستا فەرهاد بە 964وت، خۆی لەگەڵ بێ مۆبایلی راهێناوە و هیچ کێشەیەکی نییە، لە وەرشەکەشی زیاتر مۆبایلە کۆن و بێ مواسەفاتەکان چاک دەکاتەوە، بەهۆی شارەزای زیاتری لەو جۆرە مۆبایلانە.

فەرهاد دەڵێ، تائێستا مۆبایلی نەبووە و حەزی پێنەکردووە مۆبایل ماندووی دەکات، بەڵام ماوەیەک بۆ دوکان هەی بووە، پێی بێزار بووو و ئەویشی لابردووە.

بە قسەی وەستا فەرهاد بێت، پێ نەبوونی مۆبایل هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نەکردووە، چونکە بە قسەی خۆی، خێزانەکەی خۆی شۆفێری دەکات و زۆر ئاسانکاری بۆ کردووە.

لە کاتی مردنی کەسێک و بوونی پرسە، ئەو هەر لە سەردەمی کۆن دەژی و وەک چۆن، خەڵکیان ئاگادار دەکردەوە ئاوا خزم و کەسی ئەویش دێن و بەبینین ئاگادار دەکەنەوە.

ئەو دەڵێ، موشتەریەکانیشم لە کارەکانم راهاتوون، ئەگەر چاکردنەوەی مۆبایلەکەی 15 خولەکی بووێت من بە خاوەنەکەی دەڵێم، 25 خولەکی تر وەرە بۆ مۆبایلەکەت و بۆیە وا دەردەکەوێ لە کاتی خۆیدا مۆبایلەکەی ئامادەببێ.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

چیرۆکی ئەو پیاوەی گۆڕ بۆ تەرمە بێ کەسەکان هەڵدەکەنێ

چیرۆکی ئەو پیاوەی گۆڕ بۆ تەرمە بێ کەسەکان هەڵدەکەنێ