چاپی پێنج هەزار و هەزار دیناری عێراق نیشاندەدات _ وێنە: 964
لەسەر داهاتی ناوخۆ
گرێبەستەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردە سبەینێ موچە وەردەگرن
964+
ئەحمەد مستەفا
سبەینێ چوارشەممە 19.3.2025، موچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.
ئەوەی دابەشدەکرێ، موچەی مانگی شوباتە.
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و موچەی مانگی شوباتی ساڵی 2025 و کرێی وانەبێژی مانگی ئابی ساڵی 2024 ی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسنوری پارێزگای هەولێر و دهۆک دابەش دەکرێت.
هەروەها، رۆژی چوارشەممە، مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025 ی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
وەزارەتەکە دەڵێت، سەرجەمیان تەمویلەکەیان “پارەداکردنەکەیان” لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.