• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

بازگەی قەمتەران دەستی بەسەرداگرتوون

لە راپەڕین 42 کەو ئازادکران و بە سروشت شاد کرانەوە

964+

شۆرش قادری

لە بازگەی قەمتەران لە دەڤەری راپەڕین، هاوڵاتییەک بە 42 کەوی نازدارە گیرا، کەوەکان ئازاد کران و بە سروشت شاد کرانەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێـوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەرین، ئیوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 18.3.2025 لەلایەن بەڕێـوەبەری بەشی بازگەکانی ناوچەکە ئاگادارکراونەتەوە بە بوونی هاوڵاتییەک لە بازگەی قـەمتەران، کە 42 باڵندەی لەجۆری کەو پێبووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کەوەکان رادەستی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی چوارقوڕنە کراون و دوای وەرگرتنی رێکاری یاسایی، بە بڕیاری دادوەر کەوەکان ئازاد کراون و گەڕێندراونەتەوە ناو سروشت و ژینگەی خۆیان.

دوو راوچی بە تاپڕ و (پۆڕ)ێکەوە له‌ چوارقوڕنه‌ ده‌ستگی�...

دوو راوچی بە تاپڕ و (پۆڕ)ێکەوە له‌ چوارقوڕنه‌ ده‌ستگیركران

لە شارەزوور سێ راوچی بە 25 باڵندەوە دەستگیرکران؛ 11 کەو ئ...

لە شارەزوور سێ راوچی بە 25 باڵندەوە دەستگیرکران؛ 11 کەو ئازاد کران

نۆرادیۆی 964

توانا خەیاڵی لای تورەکەی کەلارە و بڕیارەکەی 964 کاریگەری هەبوو

964+

ژووری هەواڵ

نۆرادیۆ لە کۆتا رۆژەکانی مانگی رەمەزانی پیرۆز بەردەوامە و هەرچی هەواڵ و بابەتی سەرنجڕاکێشە بۆی هێناون، هەرلە  بڕیارەکەی 964 و راگرتنی رووماڵی رووداوەکانی کوشتن، کاردانەوەی هاوڵاتیان هەتا بابەتی هونەری و کۆمەڵایەتی.

یەکێک لە تەوەرەکانیان، پەیکەری گوڵەگەنم، شووتى، داربەڕووەکەی سەیدسادقە کە بووەتە رەمزی ناوچەکە، بەڵام توانا دڵی لای گەرمیان و تورەکەی کەلارە.

بابەتێکی 964 لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زۆر دەنگیدایەوە، ئەویش وتنەوەی گۆرانیەکی نیشتمانی ئەیوب عەلی بوو لەلایەن کۆمەڵێک منداڵەوە، ئەیوب عەلی بە دەستێکی جلی کوردی جوانەوە و سازەکەی دەستیەوە پەیامێکی بۆ منداڵەکان نارد و وتی، لەوپەڕی خۆشحاڵی و شانازییدام بتوانم هەستی نەتەوایەتی بگەیەنم بە منداڵانی کورد.

بینەری گفتوگۆ و باسەکانی چاوان و توانا بن لە نۆرادیۆ.

دەنگوباسی نەورۆزی کوردستان و رووداوە گرنگەکان لە نۆرا?...

دەنگوباسی نەورۆزی کوردستان و رووداوە گرنگەکان لە نۆرادیۆی ئەمجارە