ئامارەکانى ساڵى 2024
سەرو 12 هەزار تەڵاق هەبووە و 98 پیاویش رێگەى پێدراوە ژنى دووەم بهێنێت
964+
وریا فەتاح
ئەنجومەنى دادوەرى هەرێمى کوردستان، ئامارو داتای دادگای پێداچوونهوهی ههرێم و دادگاكانی تێههڵچوونهوهی ههولێر و سلێمانی و دهۆك و كهركوك/گهرمیان،ـى بۆ ساڵی 2024 راگەیاند.
بەپێى ئامارەکە بێت، لە 1.1.2024ـەوە تا 31ـى 12ـى 2025، 51 هەزار 18 پرۆسەی مارەبڕین لە داگاکانى هەرێمى کوردستان ئەنجامدراوە و 12 هەزار و 348 حاڵەتى جیابوونەوەش هەبووە.
هەر بەپێى ئامارەکان، دادگاکان رێگەیان بە 98 پیاو داوە کە ژنى دووەم بهێنن.
بەپێى ئامارەکان بێت، لە 2024 دا، زۆرترین مارەبڕین و لێکجیابوونەوە لە سلێمانى بووە بەم شێوەیەى خوارەوە:
هەولێر
مارەبڕین: 17 هەزار و 591 کەیس
جیابووەوە (تەڵاق): 3877 حاڵەت
رێگەپێدان بە ژنى دووەم: 45 حاڵەت
سلێمانى
مارەبڕین: 18 هەزار و 522 کەیس
جیابووەوە: پێنج هەزار و 745 حاڵەت
رێگەپێدان بە ژنى دووەم: 19 حاڵەت
کەرکوک/ گەرمیان
مارەبڕین: 2706 کەیس
تەڵاق: 728
رێگەپێدان بە ژنى دووەم: سفر
دهۆک
مارەبڕین: 12 هەزار و 199 کەیس
تەڵاق: 2033 حاڵەت
رێگەپێدان بە ژنى دووەم: 34 حاڵەت
لە سلێمانى هاوسەرگیرى کەمى کردووە و تەڵاق زیادى کردووە
لە ئامارەکاندا ئەوە روون بووەتەوە کە لە 2024 دان لە دادگاکانى هەولێر و کەرکوک/ گەرمیان، رێژەى هاوسەرگیرى زیادى کردووە، بەڵام لە سلێمانى و دهۆک کەمى کردووە، هاوکات لە هەولێر و گەرمیان و دهۆک رێژەى تەڵاقیش کەمى کردووە، بەڵام لە سلێمانى زیادى کردووە، بەم شێوەیە:
رێژەى مارەبڕین لە دوو ساڵدا بەم شێوەیە بووە:
بۆ 2023 بەم شێوەیە بووە:
هەولێر:17.542
سلێمانى: 20.477
دهۆک: 12.499
کەرکوک/ گەرمیان: 2618
بۆ 2024 بەم شێوەیە بووە:
هەولێر:17.591
سلێمانى: 18.522
دهۆک: 12.199
کەرکوک/ گەرمیان: 2706
بەمەش دەردەکەوێ، لە هەولێر 48 کەیسى مارەبڕین زیادى کردووە، بەڵام لە سلێمانى 1905 حاڵەت و لە دهۆک 200 حاڵەت، کەمى کردووە. هەرچى کەرکوک گەرمیانە، 88 حاڵەت زیاد بووە.
بۆ تەڵاقیش سەیرى ئەم خشتەیە بکە