• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

خەڵک دەیکڕن

کیسەڵی بەدبخەتیش تاتۆی بۆ داهێنرا

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

ماوەیەکە کیسەڵی تاتۆکراو کەوتووەتە بازاڕەوە، کیسەڵەکە شێوەیەکی بچووکی هەیە، فرۆشیارێک دەڵێ، خواستی زۆری لەسەرە لەلایەن ژنان و منداڵانەوە.

ئەو کیسەڵانە لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێن و لە بازاڕەکانی هەولێر ساغدەکرێنەوە.

محەمەد عەبدولڕەحمان، خاوەنی یەکێک لە دوکانەکانی باڵندەیە لە هەولێر بە 964ی، وت، ژنان و منداڵان زیاتر کیسەڵەکە دەکڕن، ئەوانەی دەیانەوێت رای بگرن بۆ جوان، رۆژانە رێژەیەکی باشی لێدەفرۆشین.

کیسەڵەکە لە کاتی بەخێوکردن هیچ کێشەیەکی تەندروستی بۆ بەخێوکەر دروست ناکات، ئەمە قسەی فرۆشیارەکەیە، بەڵگەی بۆ قسەکەی ئەوەیە ئەوانەی بردوویانە ئاماژەیان بە هیچ گرفتێک نەداوە.

کیسەڵەکان نرخیان لە بازاڕا جیاوازە، بەڵام ئەو فرۆشیارە دەڵێت، ئەو دانەی بە پێنج هەزار دینار دەفرۆشێ، کیسەڵەکەش بە تێپەڕبوونی کات گەورە دەبێت، بەڵام بە قەبارەیەکی کەم.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە باخچەى ئاژەڵانى هەولێر ئاژەڵێکى دەگمەن لەدایکبوو

لە باخچەى ئاژەڵانى هەولێر ئاژەڵێکى دەگمەن لەدایکبوو

80 كەس بەهۆی سكچوون و رشانەوە داخیلی نەخۆشخانە كرا

سەیدسادق

80 كەس بەهۆی سكچوون و رشانەوە داخیلی نەخۆشخانە كرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە ئامارێكدا بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی شەهید شەوكەوت لە سەیدسادق بڵاویكردەوە، لە ماوەی ئەم دوو رۆژەی جەژنی قورباندا، 450 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شەهید شەوكەوتی سەیدسادقیان كردووە، زۆرترین حاڵەتیش سكچوون و رشانەوە بووە.

د.موژە خالید ئەمڕۆ دووشەممە 31.3.2025 لە دووەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا بۆ 964 وتی، خەڵك با خۆیان لە زۆر خواردنی شیرینی و چوكلێت و چەرەزان بەدوور بگرن، چونكە دوای مانگێك بەڕۆژووبوون ئەو هەموو خواردنە تووشی سكچوون و رشانەوەیان دەكات.

هاوكات فەرەج حەمەسەعید، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید شەوكەوت ئامارەكانی دوو رۆژی جەژنی بە 964 راگەیاند و ئەوەی جێی دڵخۆشی بوو، هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان تۆمار نەكراوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

نەخۆشخانەکەی شارەزوور: پزیشکەکانمان دەڵێن سکچوونەکە م...

نەخۆشخانەکەی شارەزوور: پزیشکەکانمان دەڵێن سکچوونەکە مەترسیدار نییە