"ژیانى گوند هه‌ڵده‌بژێرم"
كاسبكارێك نۆ كه‌سی خێزانه‌كه‌ى به حەماڵی به‌خێو ده‌كات
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
كاسبكارێكی ناو بازاڕى سلێمانى خۆزگه ده‌خوازێت رۆژ بێت ده‌رفه‌تى بۆ بڕه‌خسێت بگه‌ڕێته‌وه گونده‌كه‌یان، چونكه ژیانى شار زۆر هیلاك و بێزارى كردووه و ده‌ڵێت “تاوه‌كو ده‌مرم ده‌بێت كارى حەماڵی بكه‌م”
ره‌ئوف محه‌مه‌د، له به‌یانیه‌وه له‌ماڵ دێته‌ده‌ر به عاره‌بانه‌كه‌ى ده‌ستى كاسبى ده‌كات و ماڵ و منداڵه‌كه‌ى پێ دەژیێنێت، به 964 ـى وت “داهاتى رۆژانه‌م به‌م عاره‌بانه‌یه جیاوازە، به‌ڵام به‌گشتى رۆژانه له پێنج هه‌زار تا 15 هه‌زار دینارم ده‌ستده‌كه‌وێت”.
ئه‌و خه‌ڵكی یه‌كێك له گونده‌كانى ناحیه‌ى سه‌نگاوه، هه‌رچه‌نده پێشتر كه له‌وێ یاوه، ژیانى هه‌ر راكه‌راكه بووه به‌ده‌ست حكومه‌تى به‌عس، به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێت ده‌گه‌ڕێمه‌وه.
خاوه‌نى نۆ سه‌ر خێزانه و ته‌مه‌نى 68 ساڵه زۆربه‌ى منداڵه‌كانى قوتابین و ئه‌و بژێوى ژیانیان دابین ده‌كات، ده‌ڵێت پێشتر كرێكارى كردووه به‌ڵام ماوه‌ى 15 ساڵه ئه‌م عه‌ره‌بانه‌یه‌ى كڕیوه و كارى حەماڵی ده‌كات.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن