له‌ناحیه‌ى دینارته ئه‌نجام درا
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى خوێنبه‌خشین بۆ نه‌خۆشانى تالاسیماى ئاكرێ 120 بتڵ خوێن كۆكرانه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌ڵمه‌ته خوێنبه‌خشینه‌كه‌ى ته‌ندروستى ئاكرێ له ناحیه‌ى دینارته كۆتایی هات و 120 بتڵ خوێن بۆ نه‌خۆشانى تالاسیما كۆكرانه‌وه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه له ژێرناوى “به‌خشینى خوێن به‌خشینى ژیانه” له لایه‌ن تیمه‌كانى بانكى خوێن له نه‌ۆخۆشخانه‌ى گوڵانى گشتى به‌ڕێوه‌چوو.
هیوا محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكى رێكخراو دڵژین بۆ خوێنبه‌خشین، كه زۆربه‌ى جاران هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى خوێن له ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش له‌لای ئه‌وانه‌وه ئه‌نجامدراوه، به 964ـى وت، ئاگادارى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ن كه له ناحیه‌ى دینارته به‌ڕێوه‌چوو، هه‌رچه‌نده ئه‌وان راسته‌وخۆ به‌شداریان نه‌كرد به‌ڵام ته‌واوى خوێنبه‌خشانى ئه‌م ناحیه‌یه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه خوێن ببه‌خشن و به‌شدارى هه‌ڵمه‌ته‌كه بكه‌ن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكى ته‌ندروستى ئاكرێ له‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان تواندراوه 120 بتڵ خوێن كۆبكرێته‌وه
به‌پێی ئه‌و زانیاریی و ئاماره‌ى پێشتر 964 له ته‌ندروستى ئاكرێ وه‌ریگرتووه، رۆژانه 14 نه‌خۆشى تالاسیما له‌نه‌خۆشخانه‌ى گوڵان خوێن وه‌رده‌گرن و له سنوورى قه‌زای ئاكرێش 245 نه‌خۆشى تالاسیما تۆماركراون.
پێشتر، محێدین عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمای دهۆک بە 964ی وتبوو، هەزار و 200 تووشبووی تالاسیما لە سنوری پارێزگای دهۆک هەیە، لەو ژمارەیە 900 کەسیان دانیشتووی سەنتەری پارێزگای دهۆکن.
وتیشی، ساڵانە نزیکەی 10 حاڵه‌تى نەخۆشی تالاسیما لە سنوری پارێزگاكه‌یان زیاد دەبن، به‌ڵام ده‌ڵێت “ئەم رێژەیە زۆر مەترسی نییە”.