سنووری کەرکوک
هاوڵاتییەک بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە کوژرا
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 17.3.2025 بەهۆی کێشەی زەویو زارەوە لە گوندی تورکی سەر بە ناحیەی شوان هاوڵاتییەک کوژرا، تا ئێستاش کەس دەستگیرنەکراوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە بنکەی پۆلیسی ناحیەی شوان بە 964ـی وت، لە سنووری نێوان گوندی قەرەسالم و تورکی و لە نزیک غەسالەکانی لم و چەو، بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە هاوڵاتییەک کوژرا.
سەرچاوەکە وتیشی، ئەو هاوڵاتییە ناوی (ه .ن) تەمەنی 36 ساڵە و خەڵکی گوندی تورکی سەر بە ناحیەی شوانە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، ئەو ناوچەیە لە رووی ئیدارییەوە سەر بە ناحیەی شوانە و لە رووی ئەمنییەوە لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی پێشمەرگەیە، تا ئێستا هیچ کەسێکیش لەسەر رووداوەکە دەستگیرنەکراوە.
ئەمە دووەم رووداوی كوشتنە لە سنووری پارێزگای كەركوك لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا، دوای ئەوەی شەوی رابردووش گەنجێك لە یەكێك لە باخچەكانی گەڕەكی حوڕیە كوژرا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا