• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
بایکۆتی مامۆستایان لە گەرمیان کۆتاییهات

سبەی دەرگای قوتابخانەکان دەکرێنەوە

بایکۆتی مامۆستایان لە گەرمیان کۆتاییهات

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە گەرمیان بایکۆتی مامۆستایان کۆتاییهات و سبەی دەرگای قوتابخانەکان دەکرێنەوە، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ماوەیەی کە بایکۆت کراوە، پشووەکانیان کەم دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 17.3.2025 لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گەرمیان کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری گەرمیان ئەنجامدرا و بڕیارە سبەینێ دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە، 964 زانیویەتی زیاتر لە 150 بەڕێوەبەری قوتابخانەکان بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.

عەدنان حوسێن، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان بە 964ـی وت،”ھەموو بەڕێوەبەرەکان ئیمزایان کردووە و رازیبوون بەوەی کە لە سبەینێوە دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە و کۆتایی بە بایکۆت بھێنن”.

“سەرجەم قوتابخانەکانی ناوشار و دەرەوەی شاریش لە سبەینێوە دەست دەکەنەوە بە خوێندن و پێویستە قوتابیان بڕۆنەوە دەست بە خوێندنی وانەکانیان بکەنەوە”، عەدنان حوسێن وای وت.

باسی لەوەشکرد، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ماوەیەی کە بایکۆت کراوە، بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە، ھیچ پشوویەکیان نابێت جگە لە پشووی جەژنی رەمەزان، لەگەڵ وەزارەتیش قسە دەکەن بۆ کەمکردنەوەی مەنھەج.

دوای تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندنی 2024-2025، مامۆستایانی گەرمیان بەهۆی دواکەوتنی موچە، بایکۆتی  دەوامیان راگەیاند و جگە لە پۆلەکانی نۆ و 12، قوتابیان نەچوونەوە پۆلەکانی خوێندن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

لە گەرمیان بایکۆت مامۆستایان و قوتابیانی کردووە بە دوو...

لە گەرمیان بایکۆت مامۆستایان و قوتابیانی کردووە بە دوو بەشەوە

لە گەرمیان بایکۆت گەیشتە قوتابخانەکانیش

لە گەرمیان بایکۆت گەیشتە قوتابخانەکانیش

نۆرادیۆی 964

توانا خەیاڵی لای تورەکەی کەلارە و بڕیارەکەی 964 کاریگەری هەبوو

964+

ژووری هەواڵ

نۆرادیۆ لە کۆتا رۆژەکانی مانگی رەمەزانی پیرۆز بەردەوامە و هەرچی هەواڵ و بابەتی سەرنجڕاکێشە بۆی هێناون، هەرلە  بڕیارەکەی 964 و راگرتنی رووماڵی رووداوەکانی کوشتن، کاردانەوەی هاوڵاتیان هەتا بابەتی هونەری و کۆمەڵایەتی.

یەکێک لە تەوەرەکانیان، پەیکەری گوڵەگەنم، شووتى، داربەڕووەکەی سەیدسادقە کە بووەتە رەمزی ناوچەکە، بەڵام توانا دڵی لای گەرمیان و تورەکەی کەلارە.

بابەتێکی 964 لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زۆر دەنگیدایەوە، ئەویش وتنەوەی گۆرانیەکی نیشتمانی ئەیوب عەلی بوو لەلایەن کۆمەڵێک منداڵەوە، ئەیوب عەلی بە دەستێکی جلی کوردی جوانەوە و سازەکەی دەستیەوە پەیامێکی بۆ منداڵەکان نارد و وتی، لەوپەڕی خۆشحاڵی و شانازییدام بتوانم هەستی نەتەوایەتی بگەیەنم بە منداڵانی کورد.

بینەری گفتوگۆ و باسەکانی چاوان و توانا بن لە نۆرادیۆ.

دەنگوباسی نەورۆزی کوردستان و رووداوە گرنگەکان لە نۆرا?...

دەنگوباسی نەورۆزی کوردستان و رووداوە گرنگەکان لە نۆرادیۆی ئەمجارە