محەمەد ئەمین - نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان. وێنە:964
دادگایی كرا
نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان: هیوادارم كەیسەكەم بەلاڕێدا نەبرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد ئەمین نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان، ئەو پیاوەی بووە چیرۆكی سەرەكی رووبەڕووبوونەوەی جوتیاران و سوپای عێراق لە سەرگەڕان، ئەمڕۆ لە دادگای دوبز دادگایی كرا.
محەمەد ئەمین ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو سەربازەی لەسەر تراكتۆرەكەی رایكێشا، سكاڵای لەسەر تۆمار كردووە و ئەمڕۆ چووە بەردەم دادوەر، بەڵام هەموو تۆمەتەكانی رەتكردووەتەوە و دادوەریش بە كەفالەتی دوو ملیۆن دینار ئازادی كردووە..
وتیشی، منیش سكاڵام لە سەربازەكە تۆمار كردووە، بەڵام هێشتا دادگا بانگی نەكردووە وتەشی لێ وەربگرێت.
محەمەد ئەمین رایگەیاند، هیوادارە سكاڵاكەی بەلاڕێیەكی خراپدا نەبرێ و راستییەكان بەپێی بەڵگەكان یەكلابكرێتەوە و هەموو شتێكێش روونە.
هەروەها داوای لە دادگا كرد ئیجرائاتی دادپەروەرانە وەربگرێ و هەركەسێك تاوانبارە و هەڵەی كردووە، سزای خۆی وەربگرێت.
ئەمین ئاماژەی بەوە كرد، سەربازەكە بە تۆمەتی ئەوەی جنێوم بە خۆی و سوپای عێراق داوە، بە مادەی یاسایی 229 سكاڵای لەسەر تۆمار كردووە، “بەڵام من هەر مەجال نەبوو جنێو بدەم، چونكە ئەو بە ملپێچەكەی ملم منی راكێشا و نەمدەتوانی هەناسە بدەم و لە ڤیدیۆكەش دیارە”.
محەمەدئەمین راشیگەیاند، بە هیچ جۆرێك تەنازول لە سكاڵاكەی ناكات و پێی وایە دەبێت كێ تاوانبار بێت سزای خۆی وەربگرێت.
لە 17ی شوباتی رابردوو، سوپای عێراق هێرشی كردەسەر ژمارەیەك جوتیاری كورد لە گوندی شەناعەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان، كە دەیانویست زەوییەكانیان بكێڵن، لە یەكێك لە دیمەنەكانیش سەربازێك جوتیارێك بە ملپێچەكەی لەسەر تراكتۆرەكەی رادەكێشێت، ئەمە كاردانەوەی توندی لێكەوتەوە لە لایەن سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی كوردستان و هاوڵاتیانی كوردستان، جیا لەوە ئەم رووداوە وایكرد بڕیاری گەڕاندنەوەی زەویوزاری دەستبەسەرداگیراوی كوردان بە بڕیاری رژێمی پێشووی بەعس، كە پەرلەمانی عێراق لە سەرەتای ئەم ساڵ پەسندی كرد، لە رۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوبكرێتەوە و دەست بە جێبەجێكردنی یاساكە بكرێت.
سەرگەڕان
حاجی بەفراو سیانی
ژنە جەسوورەکەی سەرگەران و گوندی شناغە کۆچی دوایی کرد
سكاڵاكار ئامادە نەبوو
جارێكی دیكە دادگاییكردنی جوتیارە كوردەكەی سەرگەڕان دواخرا
بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێک پێکیاندادا
شۆفێرێکی خەڵکی موسڵ لە سەرگەڕان گیانی لەدەست دا
دۆسیەکەشیان بەیەکجاری داخرا