71 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا بەرزبووەوە

964+

شۆرش قادری

چەند رۆژێکە نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و ئەمڕۆش هەر بەرمیلێک 71 دۆلاری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 17.3.2025، لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانیی نەوت، نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 71 دۆلار و 0.1 سەنت دیاریکراوە و بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو نرخەکەی 0.61٪ بەرزبووەتەوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە 67 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی 0.63٪ بەرزبووەتەوە.

نزیکەی دوو هەفتە پێش، ئۆپیک بڕیاریدا بە بەرزکردنەوەى ئاستى هەناردەى نەوت و بەوهۆیەشەوە، نرخەکەى رووى لە دابەزین کرد و رۆیشتەوە خوار 70 دۆلار، بەڵام چەند رۆژێکە رووی لە بەرزبووەنەوە کردووتەوە.

لە سەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام دواتر سەربەرەوخوار بووەوە.

لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان نرخی نەوت زیاتر دابەزی

لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان نرخی نەوت زیاتر دابەزی

نرخى نەوت لەسەروو 70 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت

نرخى نەوت لەسەروو 70 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت