نرخی نەوت زیاتر دابەزی
لەخوار 73 دۆلارە
لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان نرخی نەوت زیاتر دابەزی
964+
شۆڕش قادری
لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان و مانگی سێـدا، نرخی نەوت زیاتر دابەزی و رۆیشتەوە خوار 73 دۆلار.
ئەمڕۆ شەممە، 1.3.2025 لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 72 دۆلار و 81 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە، نرخەکەی 0.86٪ دابەزیوە.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە 69 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و نرخەکەی 0.59٪ دابەزیوە.
لە سەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام دواتر سەربەرەوخوار بووەوە.