دوو دیمه‌نى كاتى چاندنى په‌تاته‌ى صناعى له‌سنوورى قه‌زاى سێمێل... وێنه: كشتو‌كاڵى دهۆك.
بۆ دروستكردنى چبس و فینگه‌ره
ئه‌مساڵ له ته‌واوى سنوورى دهۆك په‌تاته‌ى صناعى ده‌چێندرێت
964+
فەرهاد حەسەن
له سنوى پارێزگاى دهۆك به‌شێوه‌یه‌كى فراوان ئه‌مساڵ په‌تاته‌ى صناعى ده‌چێندرێت، بۆیه ئه‌م ناوه‌یان بۆ داناوه چونكه بۆ دروستكردنى چبس و فینگه‌ر به‌كار ده‌هێندرێت.
له گوندى بازه‌ڵانى سنوورى قه‌زاى سێمێل بۆیه‌كه‌مجاره ده‌ست به چاندنى ئه‌م جۆره په‌تاته‌یه كراوه، تیمه‌كانى رێنمایی كشتوكاڵ سه‌ردانى جویتاره‌كانیان كرد‌و چاودێری چاندنه‌كه‌یان كرد.
ئه‌حمه‌د جه‌میل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى دهۆك به 964ـى راگه‌یاند، چاندنى ئه‌م جۆره په‌تاته‌یه هه‌موو سنووره‌كانى دهۆكی له قه‌زاكانى به‌رده‌ڕه‌ش، شێخان، ئاكرێ و سێمێل گرتووه‌ته‌وه و ئه‌وانیش له نزیكه‌وه چاودێری كارى چاندن و به‌خێوكردنه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
وتیشی “له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كارگه‌ى دروستكردنى جبس و فینگه‌ر گرێبه‌ستمكان بۆ جوتیاره‌كان كردووه بۆ ساغكردنه‌وه‌یان”.
تاوه‌كو ئێستا نازاندرێت بۆ ئه‌مساڵ رووبه‌رى چه‌ند له‌م جۆره په‌تاته‌یه ده‌چێندرێت به‌ڵام كشتو‌كاڵى دهۆك هه‌موو هه‌وڵێكی ئه‌وه‌یه جوتیاره‌كان له رووێكی زانستى كاره‌كانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان ته‌ندروست باش بێت.
به‌گشتى له سنوروى پارێزگاى دهۆك به‌رهه‌مهێنانى په‌تاته له دۆخێكى باشدایه، به‌پێی ئه‌و ئاماره فه‌رمییه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه ساڵى 2024 بەرهەمی پەتاتە به‌شێوه‌یه‌كی گشتى گەیشتبووە 845 هەزار تۆن، لە كاتێكدا لە ساڵی 2019 بڕی 84 هەزار تۆن پەتاتە بەرهەم هاتبوو.