تەقینەوەى دروستکرد
له گوندێكی ناحیهى بنگرد درۆنێك له ناو ماڵێك کەوتەخوارەوە
964+
ئەحمەد محەمەد_ سلێمانى
كهمێك لهمهوبهر له گوندی سۆفیانى سهر به ناحیهى بنگردی قهزاى دوكان، درۆنێک کەوتە خوارەوە و تەقینەوەى دروستکرد.
بەپێى ئەو دیمەنانەى بۆ 964 نێردراون، ئاگر و دوکەڵێکى گەورەى دروستکردووە و بەشێکى خانووى ماڵەکە زیانى پێگەیشتووە.
محەمەد عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەرى ناحیەى بنگرد لە بارەى رووداوەکە قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”درۆنەکە، درۆنێکى گەورەیە، ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن بەهۆى کێشەیەک کە لە درۆنەکە روویداوە بەربووبێتەوە”.
لەوکاتەى قسەى بۆ 964 دەکرد، بەڕێوەبەرى ناحیەى بنگرد لە گوندى سۆفیان بوو، وەم باسى دەکات، تیمەکانى بەرگرى شارستانى و ئاسایش لە شوێنەکەن و کۆنتڕۆڵى ئەو ئاگرە کراوە کە بەهۆى درۆنەکەوە دروستبووە.
ئاشکراشى کرد، بەپێى نوسراوەکانى سەر درۆنەکە بێت، پێدەچێت درۆنەکە درۆنێکى تورکى بێت.
لەبارەى زیانەکانیشەوە، محەمەد عەبدولرەحمان وتى،”هیچ زیانى گیانى نەبووە، بەڵام کاتێک بەربووەتەوە بەر ستارى خانوویەک کەوتووە و ستارەکەى هێناوەتە خوارەوە و زیانى پێگەیاندووە”.
ئاماژەى بەوەکرد، ئەوە جارى یەکەمە لە سنوورى بنگرد، رووداوى کەوتنەخوارەوە درۆن تۆمار بکرێت.