گەرمیان
جوتیارێک کەوتە ژێر تراکتۆرەکەى و گیانى لەدەستدا
964+
میلاد جەلال- گەرمیان
جوتیارێکى سنوورى گەرمیان لە کاتى کێڵانى زەوییەکەى، تراکتۆرەکەى هەڵدەدێرێت و بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدات.
رووداوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 16.3.2025، لە گوندى بەکر بایەف لە سنوورى گەرمیان لە ناحیەى شێخ تەویل روویداوە.
دانا ئەحمەد، بەڕێوەبەرى ناحیەى شێخ تەویل بە 964ـى وت،”جوتیارەکە تەمەنى نزیکەى 60 ساڵە، ئەمڕۆ لە کاتى کێڵانى زەوییەکەى تراکتۆرەکەى لە کەندێکەوە هەڵدەدێرێت و بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدات”.
وەک باسى دەکات، جوتیارەکە بەتەنها بووە، بۆیە نازانن رووداوەکە چۆن روویداوە، ئەوەى هەیە تراکتۆرەکەى هەڵدێراوە و جوتیارەکە کەوتووەتە ژێرەوە.
لەئێستادا بۆ توێکارى، تەرمەکەى رەوانەى پزیشکى دادى دەربەندیخان کراوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح