بۆ ماوەیەک نەمابوو

کارەبای نیشتیمانی بۆ ناحیەکانی پێباز و مەیدان وشێخ تەویل گەڕایەوە

964+

وریا فەتاح

دواى ئەوەى بۆ ماوەیەک بەهۆى لێدانى هەورە بروسکە لە هێڵى 33 کەیڤى، کارەباى نیشتمانى پێباز و مەیدان و شێخ تەویل بڕا، تیمەکانیان کێشەکەیان چارەسەرکرد و کارەبا بۆ ئەو شوێنانە گەڕایەوە.

کارەباى گەرمیان بڵاوى کردەوە، بەهۆی لێدانی هەورە بروسکەوە لە هێڵی 33kv نێوان (دەربەندیخان ـ مەیدان ـ کەلار)، کارەبای نیشتیمانی لە هەرسێ ناحیەی پێباز و مەیدان و شێخ تەویل،بڕا.

دەشڵێت: ئەمڕۆ تیمەکانی هۆبەی چاکسازی هێڵەکانی بەڕێوبەرایەتی گوستنەوەی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان توانیان جێگای شۆرتەکە بدۆزنەوەو چاکی بکەنەوە و کارەبای نیشتیمانی بۆ ئەوناحیانەو گوندەکانیان بگەڕێنننەوە.