عێراق

زیاتر لە یەک تۆن حەبى کەپتاگۆن دەستى بەسەرداگیرا

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەستبەسەرداگرتنى زیاتر لەیەک تۆن حەبى کەپتاگۆنى راگەیاند کە لەدەرەوەى عێراقەوە هێنرابووە ناوەوە.

میقداد میرى وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆ، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا وردەکارى ئەو ئۆپەراسیۆنە راگەیاند و دەڵێت، یەک تۆن و 100 کیلۆگرام حەبى کەپتاگۆن دەستى بەسەرداگیرا کە لە دەرەوەى عێراقەوە هێنرابوو.

هاوکات دەستگیرکردنى باندێکى مەترسیداریشى راگەیاند کە ئیش و کاریان هێنانى ئەو مادانە بووە.

روونیشى کردووەتەوە کە مادەکان لە بارهەڵگرێکدا دەستیان بەسەرداگیراوە کە لە سوریاوە چووەتە تورکیا و لەوێوە هێنراوەتە عێراقەوە.

حەوت ملیۆن حەبی کەپتاگۆن دەستی بەسەرداگیرا

حەوت ملیۆن حەبی کەپتاگۆن دەستی بەسەرداگیرا