تێکەڵەی کەرەکێوی و ئەسپە
لە باخچەى ئاژەڵانى هەولێر ئاژەڵێکى دەگمەن لەدایکبوو
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لە باخچەى ئاژەڵانى هەولێر لەئەنجامی جووتبوونی دوو ئاژەڵی نێر و مێ لە دوو توخمی جیاواز، ئاژەڵێكی جیاواز لەدایک دەبێت. شتی وا لە عێراقیش نەبووە و بۆ یەکەمجارە ئاژەڵێکی دەگمەن لە کوردستان لەدایک بووە.
بە كورتی پێتان بڵێم، ئەمڕۆ لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر ، جۆرە ئاژەڵێک لەدایکبووە بەناوی هێبرا، کە لە توخمی کەرەکێوی و ئەسپ لەدایکبووە و بۆ یەکەمجاریشە ئەو ئاژەڵە لە کوردستان و عێراق دەبینرێت.
سەرەتا وابڵاوکرایەوە کە توخمەکە لە جۆرى زۆنکییە، بەڵام دواى بەدواداچوونى 964 دەرکەوت، مادام جوتبوونەکە لە نێوان مێینەى زێبرا و ئەسپە، توخمەکە پێى دەوترێت هێبرا.
بەوتەى نوسیەبە حەمەد، پزیشکی ڤێتەرنەری لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر بە 964ـی وت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاژەڵەکە لە باخچەکەیان لەدایکبووە کە لە ئەنجامی جووتبوونی ئەسپ و کەرەکێوی لەدایکبووە و باری تەندروستیشی جێگیرە”.
باسی لەوەشکرد، پێشتر شوێنی تایبەتیان بۆ ئاژەڵە نوێیەکە دابینکردووە و ئامادەکاری تەواویان بۆ لەدایکبوونی کردبوو، چاوەڕوانیش دەکەن، لە سێ مانگی داهاتوودا ئاژەڵەکە رەنگی دایکی بگرێت کە کەرەکێویەکەیە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری