بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە
لە دهۆک پیاوێک لە شەقام پەڕییەوە و ئۆتۆمبیلێک خۆی پێدا کێشا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لەسەر شەقامی گشتی بارزان لە دهۆک، پیاوێک ئۆتۆمبێل لێیداوە و لەناو نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە، دواتر تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.
دڕەنگانی ئەمشەو، لەسەر شەقامی گشتی بارزان لە رۆژهەڵاتی شاری دهۆک، پیاوێکی تەمەن 40 بۆ 45 ساڵ لەکاتی تێپەرینی لەسەر شەقامەکە ئۆتۆمبێلێکی لە جۆری تایبەت لێیداوە و بەسەختی برینداری کردووە.
محەمەد دۆسکی، شایەتحاڵی رووداوەکەیە ئەو بە 964ـی وت، پیاوەکە لەلایەکی شەقامی گشتی بارزان بوو و دەیویست تێپەرێت، بەخێرای ئۆتۆمبێلێک هاتووە و لێیداوە، لەلایەن چەند کەسێکەوە پیاوەکە رەوانەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی کرا، و رەوشی تەندروستی نا جێگیر بوو.
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی فەرمی لەفریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی بە 964ـی وت، لە رووداوەکەدا پیاوەکە بە سەختی پێ کراوە، بەوهۆکارەش لە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە.
بەقسەی سەرچاوە فەڕمییەکە، تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی دهۆک، بەڵام تا ئێستا کەسوکارەکەی سۆراغیان نەکردووە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا