"خه‌رجی كه‌متر و ئه‌نجامێكی باشی هه‌یه"
له دهۆك درۆن بۆ كارى كشتو‌كاڵى به‌كارهێندرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دهۆك بۆ یه‌كه‌مجار ئامێرى درۆن بۆ رشاندنى كشتو‌كاڵى چێندراو به‌كارهێندراو كشتو‌كاڵى ئه‌م پارێزگایه‌ش ئه‌و كاره‌ى زۆر پێباشه چونكه ده‌ڵێت، خه‌رجی كه‌م و ئه‌نجامى باشی هه‌سه.
جوتیارێكى سنوورى كۆمه‌ڵگاى شاریا به درۆن كارى رشاندنى بۆ ئه‌و زه‌ویه كشتوكاڵیه كرد كه گه‌نمى تێدا چاندووه.
ئه‌حمه‌د جه‌میل به‌ڕێوه‌چه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى دهۆك به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌م كاره له ته‌واوى سنوروى پارێزگاكه‌یان ده‌كرێت و ئه‌وان چاودێری و سه‌رپه‌رشتى كاره‌كانى به‌كارهێنانى درۆنه‌كان ده‌كه‌ن.
وتیشی “به‌كارهێنانى درۆن هه‌م خه‌رجى كه‌متر و هه‌میش ده‌رمانى كم و ئه‌نجامێكی باشیش به‌ده‌سته‌وه ده‌دات”.
به به‌كارهێنانى ئه‌م ئامێره كشتو‌كاڵى دهۆك هه‌نگاوێكی بۆ خزمه‌تى كشتوكاڵیی ده‌نێت و به‌ڕێوه‌برى گشتیش ده‌ڵێت ئه‌وه به‌شێكی گرنگى پێشكه‌وتنى كشتوكاڵییه له‌رووى ته‌كنه‌لۆژیاوه.