لە هەڵەبجە

نزیکەی نۆ تۆن کاڵەک و 65 کیلۆ گۆشتی خراپبوو دەستیان بەسەرداگیرا

964+

شۆڕش قادری

لە ناوەڕاستی مانگی رەمەزاندا، 65 کیلۆ گۆشت و نزیکەی نۆ تۆن کاڵەکی خراپبوو لە هەڵەبجە دەستیان بەسەرداگیرا کە دەویسترا لە بازاڕدا ساغ بکرێنەوە.

فەلاح نامیق سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ شەممە 15.3.2025 ئاگادارکراینەوە کە لە بازگەی زەمەقی و خاڵی پشکنینی چوونەناوەوەی هەڵەبجە، دەستگیراوە بەسەر 65 کیلۆ گۆشتی خراپبوو”.

“دوای گەیشتنی لێژنەکانمان دەرکەوت کە گۆشتەکە، گۆشتی مەڕە و هیچ مۆرێکی ڤێتەرنەری پێوە نییە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێوەیەکی ناتەندروست دەگوازرایەوە و بۆنی کردبوو، بۆیە هەمووی لەناوبرا”، فەلاح نامیق وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن کەسێکەوە لە هەڵەبجە راسپێردراوە، گۆشتەکەی بۆ ببات بۆ سلێمانی بۆئەوەی لەناو بازاڕدا ساغ بکرێتەوە.

فەلاح نامیق وتیشی، خاوەنی گۆشتەکە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بانگ کراون، بۆئەوەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و سەرپێچێکار رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە رایگەیاندووە، هەر ئەمڕۆ لەلایەن هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی مەرزی تەوێڵە – شۆشمێ، دەستگیراوە بەسەر بڕی هەشت تۆن و 930 کیلۆ کاڵەکی خراپبوو، کە شیاو نەبووە بۆ خواردن و بڕیاری گەڕاندنەوەی دراوە بۆ وڵاتی ئێران.

گۆشتفرۆشێکی هەڵەبجە لەسەر بەکارهێنانی وتەی نەشیاو داخ...

گۆشتفرۆشێکی هەڵەبجە لەسەر بەکارهێنانی وتەی نەشیاو داخرا

94 کیلۆ گۆشتی خۆماڵی لە هەڵەبجە دەستی بەسەرداگیرا و لەن...

94 کیلۆ گۆشتی خۆماڵی لە هەڵەبجە دەستی بەسەرداگیرا و لەناوبرا