هی کوێیە؟
بامیە هاتە بازاڕەوە و جارێ نرخەکەی گرانە
+964
دیلان محەمەد جەزا
ماوەی دوو رۆژە بامیە هاتووەتە بازاڕی سلێمانییەوە و هەر کیلۆیەکی لە عەلوەکە بە 25 هەزار دینار دەفرۆشرێت و لە بازاڕیشدا نرخەکەی لە نێوان 30 بۆ 35 هەزار دینارە.
سەروەر عەلی سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە 964 وت، ماوەی دوو رۆژە بامیەی حیللە هاتووەتە بازاڕی سلێمانییەوە و هەر کیلۆیەکی بە 25 هەزار دینارە.
باسی لەوەش کرد، هۆکاری گرانیی نرخەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کەمیی بەرهەمەکە، ماوەیەکی دیکە بەرهەم زیاد دەبێت و نرخی دادەبەزێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لە مانگی شەشەوە بامێکی کوردی پێدەگات و دەچێتە بازاڕەوە.
هاوكات بە پێی زانیارییەكانی پەیامنێری 964، لە عەلوەی هەولێریش بامیەی ئەم وەرزە هاتووە و كیلۆی بە 28 هەزار دینار قەپان دەكرێت و پێدەچێت لە بازاڕ كیلۆی بگاتە 35 هەزار دینار.