"ساڵێک نابێ دانراون"

ئینارەی شەقامەکانی خورماتوو شەو و رۆژیان بۆ نییە و بێ وچان کار دەکەن

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ئینارە و رووناککەرەوەکانی خورماتوو شەو و رۆژیان بۆ نییە و بەردەوام کار دەکەن، بەرپرسانی کارەباش دەڵێن، دەبێ هەموویان لاببرێن کە ساڵێک نابێ دانراون.

فازڵ عەباس، بەڕێوەبەری بەشی کارەبای خورماتوو بە 964ـی وت، ئەو ئینارانەی لەسەر شەقامەکانی شار دانراون، شوێنی کوژاندنەوەیان بۆ دانەنراوە و شەو و رۆژ ئیش دەکەن، جگە لەوەش کەرەستە و ستونەکانیش خراپ و بێ کوالێتین”.

“ئەو ئینارانە لەسەر داوای ئێمە نەهاتوون و شارەوانی خورماتوو سەربەخۆ ئەو کارەی لەئەستۆ گرتووە”، فازڵ عەباس وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین جار نوسراویان دژی بەڕێوەبەری شارەوانی قەزاکە ئاڕاستەی سەرووی خۆیان کردووە، بۆ ئەوەی بەزویی لێکوڵینەوەی لەگەڵ بکرێت و سزا بدرێت.

سەبارەت بەو بابەتە 964 چەندین جار پەیوەندی بە مەرعی رەشید بەڕێوەبەری شارەوانی خورماتووە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندیەکەی نەدایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەشی کارەبای خورماتوو هەموو کات گلەیی ئەوەی هەیە کە، ئەو بەشە کارەبایەی دەدرێتە هاوڵاتیان، لە 150 مێگاواتەوە کەمکراوەتەوە بۆ تەنها 50 مێگاوات و ئەوەش بەشی شارەکە ناکات، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە 300 ئینارە شەو و رۆژ کاردەکەن و کارەبایەکی زۆر بەفیڕۆ دەچێت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

کێشەیەکی نادیار روویداوە؛ دوزخورماتوو رووناکی کارەبا�...

کێشەیەکی نادیار روویداوە؛ دوزخورماتوو رووناکی کارەبای تێدا نییە

هاوڵاتیانى دوزخورماتوو دژى بێکارەبایى گردبوونەوە

هاوڵاتیانى دوزخورماتوو دژى بێکارەبایى گردبوونەوە