لە بەرزایی چیاکانەوە بە خلیسکانێ بارەکانیان دەهێننە خوارەوە
ئیشێکی زۆر قورس بە زمانی بە رۆژووەوە
964+
ژووری هەواڵ
گوندنشینانی باکوری کوردستان، لەژێر بەفر لەوەڕی ئاژەڵەکانیان دابین دەکەن، لە مانگی شەش گژو گیا هەڵدەگرن و لە مانگی سێ لە ژێر بەفر دەریدەهێننەوە.
ئێستا کە رەمەزان کەوتووەتە مانگی سێ، ئەوان بەرۆژوون و دەبێ ئەم زەحمەتییە بکێشن.
لە بەرزایی چیاکانەوە ئەو گژ وگیایەی کۆیان کردووەتەوە دەکەن بە بار و بە خلیسکانێ دەیهێننە خوارەوە،ئەمەش کارێکە کە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکات