رەمەزان و ژینگە
“ئێوە دانەوێڵە لەسەر چیاکان بڵاوبکەنەوە، نەوەک باڵندەکان لە وڵاتی موسڵمانان برسیبن”
964+
ژووری هەواڵ
لە مانگی رەمەزان، دڵەکان پڕ دەبن لە ئیمان و خوای گەورە دڵەکان دەبوژێنێتەوە
مامۆستا عەبدولغەفار گەردی پێشنوێژ و وتارخوێن دەڵێت، با خێر و بەرەکەت بین و ژینگە ببوژێنینەوە و ئەگەر بنە دارێک پێویستی بە ئاودان بوو ئاوی بدەین، ئەگەر باڵندەیەک پێویستی بە ئاو بوو ئاوی پێبدەین، چونکە دینی ئیسلام هەردەم بەرەکەت بووە بۆ دەوروبەرەکەی.