سودانی رایگەیاند
والی عێراق و سوریای داعش كوژرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، کوژرانی عەبدوڵا مەکی، والی عێراق و سوریای رێكخراوی داعشی راگەیاند.
ئەمڕۆ هەینی 14.3.2025 محەمەد شیاع سودانی لە پۆستێكدا لە تۆڕی ئێكس بڵاویكردەوە، “پاڵەوانەکانی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عێراق، بە پاڵپشتی و هەماهەنگی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، توانیان تیرۆریست عەبدوڵڵا مەکی موسلیح ئەلرەفیعی ئەلمەكنی بکوژن، كە بە (ئەبو خەدیجە) ناسراوە”.
ئەوەشی نووسیوە، عەبدوڵا مەكی پۆستی جێگری خەلیفە، والی عێراق و سوریای بەدەستەوە بوو، هەروەها بەرپرسی لیژنەی رێگەپێدان و ئۆپەراسیۆنەكانی دەرەوە بوو.
“ئەم تیرۆریستە بە یەکێک لە تیرۆریستە مەترسیدارەکانی عێراق و جیهان دادەنرێت”، سودانی وای نووسیوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە نەکردووە، ئەو کەسە لە کوێ و چۆن و کەی کوژراوە.
دوو تیرۆریستی داعش دەستگیر کران
داعش
خۆی ئامادە نییە
کەسێک لە فەرەنسا بە تۆمەتی کۆمەڵکوژی ئیزدییەکان دادگایی دەکرێ
سودانى لە یادى مەرگەساتى هەڵەبجەدا:
رێگە نادەین دیکتاتۆریەت بە هەر ناوێک بێت بگەڕێتەوە
برینداریشیان هەیە
ماکرۆن؛ کوژرانى فەرماندەیەکی باڵای وڵاتەکەى لە هەولێر راگەیاند
"کورد هەرگیز دەرس وەرناگرێت"