هەرچەندە پشووە

سبەی لە ئیدارەی گەرمیان و چەمچەماڵ و پێنجوێن موچە دابەش دەکرێت 

964+

توانا نەقی

سبەی شەممە 15.3.2025 سەرەڕای پشووی فەرمی، پرۆسەی دابەشکردنی موچە لە لایەن بانکی گەرمیانەوە بەردەوام دەبێت، چەمچەماڵ و پێنجوێنیش هەمان بڕیاریان داوە.

بە پێی لیستەکە بێت کە وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، رۆژانی هەینی و شەممە پشووە و موچە دابەش ناکرێت.

بەڵام ئیدارەی گەرمیان و بانکەکانی قەزای چەمچەماڵ و قەزای پێنجوێن بڕیاریان داوە شەممەش، واتە سبەینێش نەوەستن لە دابەشکردنی موچەی خانەنشینانی شارستانی.

ئەم موچەیە دابەش دەکرێت موچەی مانگی دووە و لە رۆژی 13.3.2025ـەوە تا 18.3.2025 سەرجەم شوێن و وەزارەتەکان موچە وەردەگرن.

کەسوکاری شەهیدان ئەگەر نەیانتوانی یەکشەممە موچە وەربگ...

کەسوکاری شەهیدان ئەگەر نەیانتوانی یەکشەممە موچە وەربگرن، رۆژانی دواتر دەتوانن وەریبگرن