گەنجێکى حاجیاوا

بەتەنیا هەموو ئێوارەیەک سفرە و خوانى نزیکەى 15 ماڵى هەژار دەڕازێنێتەوە

964+

وریا فەتاح

رەوەند حەسەن گەنجێکى قەزاى حاجیاوایە، قۆڵى مەردایەتى و مرۆڤدۆستى هەڵکردووەو هەموو ئێوارەیەک بە درێژایى مانگى رەمەزان سفرە و خوانى 10 بۆ 15 ماڵى سنوورەکەیان دەڕازێنێتەوە.

تا 13ـى رەمەزان، خوانى ئێوارەى 185 ماڵى نەدارى بە (گۆشتن، نان، شیرینى، دۆ، میوە و چەند خۆراکێکى تر)، رازاندووەتەوە و 16 ملیۆن دیناریشى بە دەست داوە بە خەڵکى هەژار.

پڕۆژەى سەوزکردنى گوندى بەستەستێن دەستیپێکرد

پڕۆژەى سەوزکردنى گوندى بەستەستێن دەستیپێکرد

ئەو گەنجە، مامۆستا و ناسراوى حاجیاوایە، بەردەوام یان خەریکى چالاکى ژینگەییە یان کارى خێرخوازى، بۆ ئەم مانگەش هەموو شتێکى خستووەتە لایەک و دەستى کردووە بە رازاندنەوەى سفرەى ماڵە هەژارەکان.

ئەو قسەى بۆ 964 کرد و وتى،” بە هاوکارى و پاڵپشتى خێرخوازان، بەتایبەت رەوەندى کوردى لەدەرەوە، مانگى رەمەزانمان کردووە بە دەرفەت بۆ یارمەتیدانى هەژاران و نەداران”.

وەک ئەوەى باسى دەکات، تەنیا لەم مانگەدا خوانى ئێوارەى 185 ماڵیان رازاندووەتەوە و 16 ملیۆن دیناریشیان بە پارە بەسەر ئەو خەڵکەدا دابەشکردووە.

ئاماژە بەوەش دەکات، هەڵمەتەکەیان بەردەوام دەبێت و بە درێژایى مانگى رەمەزان هەر ئێوارەیەک، خوان و سفرەى 10 بۆ 15 ماڵ، ئاوەدان دەکەنەوە.

چوار ژینگەدۆست خزمەتی چیای ماکۆک دەکەن

چوار ژینگەدۆست خزمەتی چیای ماکۆک دەکەن