لە رەمەزاندا باشترە لە شەودا وەرزش بکەیت

“وەرزشکردن فەرزە و نەکردنی خۆکوژیە”

964+

ژووری هەواڵ

وەرزش کردن بەدەر لە کاتەکانی تر لەرووی تەندروستییەوە لە رەمەزانیشدا زۆر گرنگە، دکتۆر سەلیم سەعید زەنگەنە راوێژکاری نەشتەرگەری گشتی دەڵێت، ئەگەر وەرزش نەکەین وەک خۆکوژی وایە، بەڵام بەشێوەیەکی لەسەرخۆ بەرەو مەرگ دەچیت.

بەپێی قسەکانی پزیشکی پسپۆڕ، لە رەمەزاندا وەرزشکردن لە شەودا باشترە، چونکە لە رۆژدا دەبێتە هۆی ئارەقکردن و کەمبوونەوەی ئاوی لەش، کە دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن و ماندووبوونی مێشک و دڵ  بە تایبەت گورچیلەکان زۆر هەستیار دەبن.

خۆت لە قۆڵۆن بپارێزە

خۆت لە قۆڵۆن بپارێزە