نەخۆشخانە گشتیەکەی سەیدسادق؛

مەشقی هاوینە تەنیا بە خوێندکاری بەشە تەندروستییەکان دەکەین

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەو خوێندکارانە ئەمساڵ لە بەشە تەندروستییەکان کۆتا قۆناغی خوێندنیانە، دەتوانن لە تاقانە نەخۆشخانە گشتییەکەی سەیدسادق مەشقی هاوینە ببینن، نەخۆشخانەکە پسۆڕییەکانی دیکە وەرناگرێ.

نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەتی حاجی موشیر لە سەیدسادق لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی گەشتووە بە 964 باسی لەوەکردوە، ئەو خوێندکارانەی کە ئەمساڵ خوێندن تەواو دەکەن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی حکومی و ئەهلی و پێوستیان بە مەشقی هاوینەیە تەنیاا بەشە تەندروستیەکان دەتوانن سەردانیان بکەن.

نەخۆشخانەکە دەڵێت، تەنیا ئەو کەسانە وەردەگرین لە نەخۆشخانەکەمان بە مەبەستی مەشق پێکردننیان، ئەو نەخۆشخانە تکای کردووە، تەنیا بەشە تەندروستیەکان داواکاری پێشکەش بکەن.

تەرمی هاوڵاتییەک گەیەنرایە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە...

تەرمی هاوڵاتییەک گەیەنرایە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق

سەیدسادق ساڵیاده‌كه‌ى له‌ناو پڕۆژه‌ ته‌واونه‌كراو...

سەیدسادق ساڵیاده‌كه‌ى له‌ناو پڕۆژه‌ ته‌واونه‌كراوه‌كان ده‌كاته‌وه‌