هەولێر
ئاگرێک لە هەفتەی بازاڕی بەحرکە كەوتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئاگرێك كە پێدەچێت گەورە بێت، لە یەكێك لە كۆگاكانی ناحیەی بەحركە كەوتووەتەوە.
پەیامنێری 964 لە هەولێر زانیاریی ئەوەی گەیاند، تیمەكانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ئاگرەكە و هێشتا كۆنتڕۆڵ نەكراوە.
نوێكرایەوە 7:45
شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە 964ی راگەیاند، دوو تیم خەریكی كوژاندنەوەی ئاگرەكەن، كە هەفتەبازاڕێكە لە بەحركە ئاگری گرتووە.
نوێكرایەوە 8:05
شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە گرووپی واتساپی تایبەتی خۆی، رایگەیاند، ئاگرەكەی هەفتەبازاڕی بەحركە لە كاتژمێر 7:50 خولەك كۆنتڕۆڵ كرا.