"لە رەمەزاندا خواستی زۆر لەسەرە و بە دیلیڤێری داوای دەکەن"

بێ ترشەمەنییەکان مەڕۆنەوە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ترشەمەنیەکان بە چەرەس یەکێکە لە خواردنە دڵخوازەکانی گەنجان و خواستێکی زۆری لەسەرە و فرۆشیارێکیش دەڵێت، خەڵک لە مانگی رەمەزاندا بە دیلیڤێری داوای دەکەن.

شوانە هەورامی فرۆشیارە لەبەردەم باخی گشتی سلێمانی بە 964ـی وت، بە چەرەسەکان و رووبەهەنار و گوشراوی میوەکان بابەتی ترشەمەنییەکان دروست دەکات.

باسی لەوەشکرد، خواستێکی زۆری لەسەرە لەلایەن هاوڵاتییانەوە و بە دلیڤەری داوای دەکەن زیاتر لە رەمەزاندا.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

هەڵووژەی ترش بەو نرخە نییە دوێنێ بە هاوڵاتیان فرۆشراوە

هەڵووژەی ترش بەو نرخە نییە دوێنێ بە هاوڵاتیان فرۆشراوە