• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
تەرمى ژنێک لە زێى گەورەدا دۆزرایەوە

بە تەلى ئاسن خنکێندراوە

تەرمى ژنێک لە زێى گەورەدا دۆزرایەوە

964+

وریا فەتاح

تەرمى ژنێک لە زێى گەورەدا دۆزرایەوە، بە وتەى پۆلیسى ئاکرێ، ژنە خنکێنراوە و تەلى ئاسن لە مل و سەرى گرێدراوە و فڕێدراوەتە ئاوەکەوە.

پۆلیسى ئاکرێ لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00ـى پێشتیوەڕۆ، بنکەى پۆلیسى کەڵەک ئاگادارکرایەوە لەوەى کە لە زێى بچوک لە سنوورى گوندى زەنگل، تەرمى ژنێک دەرکەوتووە.

وەک ئەوەى پۆلیس باسى کردووە، تیمەکانیان دەچن لاشەى ژنەکە دەردەهیننەوە.

“دەرکەوت کە تەلى ئاسن لە قاچ و ملى ژنەکە گرێدراوە و پێى خنکێنراوە و دواتر خراوەتە زێى گەورە”،پۆلیسى ئاکرێ وا دەڵێت.

هەروەک باسى دەکات، بەهۆى ئەوەى ماوەیەکى زۆر بەسەر خنکانیدا تێپەڕیوە، لاشەکە کۆن بووە و ناناسرێتەوە.

لە ئێستادا لاشەى ژنەکە رەوانەى پزیشکى دادى هەولێر کراوە بۆ دیاریکردنى ناسنامە و شێوازى کوشتنەکەى، هاوکات بە بڕیارى دادوەر و بەپێى مادەى 406 لە یاساى سزادان، دۆسیە بۆ حاڵەتەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە دەستى پێکردووە.

سبەی رۆژی ژنانە؛ مافی مرۆڤ لە خەمی کوشتنی ئەوانە

سبەی رۆژی ژنانە؛ مافی مرۆڤ لە خەمی کوشتنی ئەوانە

دەیەویت لەم رێگەیەوە کورد بە دنیا بناسێنێت

ئەو منداڵەی بە حەماسەوە گۆرانی “کوردم”ـی دەوتەوە قسە بۆ 964 دەکات

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

چەند رۆژێک لەمەوبەر و لە رۆژی جلی نەتەوەییدا کۆمەڵێک قوتابی قوتابخانەی کوردجینیەسی ناحکومی گۆرانی کوردمیان بۆ 964 وتەوە، لەکاتی گۆرانیەکەدا یەکێک لەو منداڵانەی کە کۆرس بوو زۆر بە حەماسەتەوە گۆرانیەکەی دەوتەوە.

پەیامنێری 964 رۆیشتووەتە لای و هۆکاری ئەو حەماسەتەی لێ دەپرسێت، لەو وەڵامدا دەڵێت، ئێمە کوردین و شانازی بە کوردبوونی خۆمانەوە دەکەین و پێویستمان بەوەیە کاری باش بکەین تا نەتەوەکەمان بە دنیا بناسێنین.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

گۆرانی

گۆرانی "کوردم" لە رۆژی جلی کوردیدا بۆ 964 وترا