لە گۆڕستانێکی هەولێر

بە وزەی خۆر کار دەکات و هەمووکات قوڕئان دەنگی دێت

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە هەولێر نزیکەی پێنج بڵندگۆ هەیە، کە بە وزەی خۆر کاردەکەن و ئەگەر بە نزیک گۆڕەکاندا بڕۆیت، هەموو کات گوێت لە دەنگی قورئان دەبێت.

عەباس عەبدوڵا، كە كاری گۆڕهەڵكەنە، بە 964ی، وت، “ماوەیەکە ئەو بڵندگۆیانە لە گۆڕستانەکە هەن، سیمایەکی جوانتریان بە گۆڕستانەکە بەخشیوە و بە وزەی خۆر کار دەکەن”.

باسی لەوەش کرد، پێنج دانەیەک لە گۆڕستانەکە هەیە، ئەوان حەز دەکەن ئامێرەکان زیاد بکرێن، هەم خێرێکیش بە خاوەنەکانیان بگات.

لە بڵندگۆیەكانەوە رۆژانە قورئان پەخش دەكرێت و ئەمەش جۆرێك لە ئارامی بە دڵی ئەو كەسانە دەدات، كە سەردانی گۆڕستانەكە دەكەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هاوڵاتییەک خۆبەخشانە گۆڕستانەکانی خورماتوو رووناک دە...

هاوڵاتییەک خۆبەخشانە گۆڕستانەکانی خورماتوو رووناک دەکاتەوە